گەنجانی ئازاد (لقی گەنجانی هودا پار) کە هەموو هەفتەیەک لە پارکێکی دیاربەکر بەرنامەیەک رێکدەخات ئەم هەفتەیەش لە پارکی ٧٥ی دیاربەکر بەرنامەیەک رێکخست.
بۆ ئەوەی لەگەڵ منداڵان کاتێکی خۆش بەسەر بەرن و گەنجان و خێزانەکان لانیکەم کەمێک هەست بە کەشوهەوای مەعنەوی بکەن لە کۆتایی هەفتەدا، بەڕێوەبەرایەتی لقی گەنجانی هودا پار بەرنامەی گردبوونەوە لە پارک رێکدەخات.
ئەم هەفتەیەش بەرنامەکە لە پارکی ٧٥ی دیاربەکر لە دیاربەکر بەڕێوەچوو و باس لە کەسایەتییەکانی وەکو شەهید شێخ ئەحمەد یاسین و دکتۆر عبدالعزیز رەنتیسی و یەحیا عەیاش کرا و سرودەکان پێشکەش کران.
موحمود ئاکگول لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە وتارێک لەبارەی گرنگی مەعنەویات و خەتەرکەی کە چاوەڕوانی گەنجان دەکرێت پێشکەش کرد.
"بۆ ئیفسادکردنی گەنجەکان لە بەرنامەکانی کە رێکدەخرێن بەرهەمەکانی ئیسرائیل دەبنە سپۆنسەر"
ئاکگول ئاماژەی بەوە کرد، لە رۆژێک کە مرۆڤایەتی ناردراوە سەر زەوی هەموو کاتێک شەڕ لە نێوان ئەوانەی دەیانەوێت ئیسلاح بکەن و ئەوانەی دەیانەوێت ئیفساد بکەن بەردەوام بووە و وتی، "ئەوانەی دەیانەوێت ئیسلاح بکەن بە پێی فەرمانەکانی خودا تێکۆشانی بەڕێوەبردنی ژیانی مرۆڤەکان بە باشترین شێوە دەدەن بەڵام ئەوانەی دەیانەوێت ئیفساد بکەن دژایەتی ئەم رەوشە دەکەن و هەوڵ دەدەن بۆ لەناو بردنی تەواوی جوانییەکان. ئەوەی سۆسڕەتیش ئەمەیە؛ کاتێک ئیفساد دەکەن دەڵێن 'ئێمە ئیسلاح دەکەین."
ئاکگول لە بەردەوامی سەبارەت بە غەززە وتی، "ئەمڕۆ بەهۆی دۆخی غەززە ئەو رەوشەی دونیا تێدایە دەبینین. ئەم کێشەی لە دونیا هەیە ئەنجامێکی پلانەکانی سەهیۆنییەکانە لە دژی مرۆڤەکان. ئەمانە پلانەکانی نوێ نین. ئێمە هەموومان باش دەزانین وڵاتانی وەک ئەمریکا و بەریتانیا کە ئیستیعمارگەرن ئەگەر سوودیان نەبێت لە هیچ شوێنیک نابن. بۆ ئیفساد کردنی گەنجەکانمان موسیقیاکانی کە لە کەلتووری ئێمە نین پێشان دەدەن و دەبنە سپۆنسۆر بۆ بەرهەمەکانی سەهیۆنی. دەبێت ئاگمان لە پلانەکانیان هەبێت کە بۆ ئیفساد کردنی گەنجان ئەنجام دەدەن."
هەروەها وتی، "لە رۆژگاری ئێمەدا زیاتر لە ئەمریکا، لە تورکیا کەمالیستەکان و چەپگران هەوڵی بەڕێوەبردنی پرۆژەکانی ئیسرائیلی سەهیۆنیم دەدەن. بۆ ئیفسادکردنی گەنجەکان لە رێگای تەلەڤیزیۆن، ئینتەرنێت، موزیک، فێستیڤال، هەرچی لە دەستیان دێت ئەنجام دەدەن. رووی گەنجان بەرەوی فحوش، ماددەی هۆشبەر، کحول و قومار دەکەن."
"دەبێت لە کردەوە و کڕینوفڕۆشتنەکانی کە ببنە هۆی پشتگری لە جووەکان دوور بوەستین"
ئاکگول ئاماژەی بەوە کرد کە کەسانێک هودا پار کە دژایەتی ئەم ئیفسادانە دەکاتە دەکەنە ئامانج و وتی، "بەڵام گەنجایەتی ئێمە گەنجایەتیێکی بە ئیمان و ئیسلامە. دژایەتی دزی، بێ ئەدەبی، کحول، قومار، فحوش و ماددەی هۆشبەر دەکەن و بۆ دوورخستنەوەی منداڵەکانی ئەم گەلە لەم پیسیانە هەرچی لە دەستیان دێت ئەنجام دەدەن."
"ئاکگول لە کۆتاییدا وتی، "لە غەززە وەحشیەتێک روودەدات. لە دانمارک، نەرویج، رووسیا، کۆلۆمبیا و چوارلای دونیا لە دژی وەحشیەتی ئیسرائیل بەرتەک نیشان دەدرێت. ئەمڕۆ غەززە وەک ئەسحابی ئوخدودە. ئەگەر خەڵک ئەمرۆ بەبێ کاردانەوە، بێ ئەوەی بەرامبەر ئەم دڕندەیی و وەحشیەتە بوەستن، بێ ئەوەی ڕق و کینەیان دەرببڕن تەنانەت لە ڕێگەی بایکۆتیشەوە سەیری بکەن، خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا نەفرەتیان لێدەکات. دەبێت لە کردەوە و کڕینوفڕۆشتنەکانی کە ببنە هۆی پشتگری لە جووەکان دوور بوەستین."
دوای پێشکەشکردنی وتار بە جەماعەت نوێژی عیشا ئەنجام درا و پێشبرکێیێک لە نێوان منداڵەکان ئەنجام درا و هونەرمەندانی ئاژانسی ئۆزلەکان سرودیان پێشکەش کرد.
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "دەبێت ئیسماعیل هەنیە بانگهێشتی ئەم مەجلیسە بکرێت و وتار بۆ پەرلەمانتاران پێشکەش بکات و دەبێت لە پەرلەمان بۆ ئیسماعیل هەنیە چەپڵە لێبدرێت."
ئەمڕۆ لە کەرکووک دوو هێرشی جیا جیا بۆ سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکووک ئەنجام درا.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار ئاماژەی بەوە کرد کە لە رۆژانی کۆتاییدا پارتی دەم لە دیاربەکر لە دوای ئاژاوەگێڕیدایە و وتی، "ئەمە لەبیر نەکەن، ئێمە هەرگیز ڕێگەتان پێنادەین منداڵی میللەت بکەنە دوژمنی یەکتر."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو هەفەتەیەک لە دیاربەکر گردبوونەوەیەک بۆ پشتگری لە غەززە رێکدەخات ئەم هەفەتەیەک بەرنامەیەکی رێکخست و بانگێشتی کرد کە پشتگری لە پڕۆژەیاسای هودا پار بکرێت پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کردووە بۆ سزادانەوەی هاوڵاتیانی تورکیا کە بەشداریان لە جینۆسایدەکەی لە غەززە کردووە.